لەبارەی هەناسەدانی درووستەوە
06:12 - 19/11/2020
بەناز کەمال لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی
گەر بەدەم هەناسەدەدەیت، یان کەسە ئازیزەکانت
بەدەم هەناسە دەدەن، ئەوا دەستبەجێ ئاگاداریان بکە، بەتایبەتیش لەسەر مناڵان زۆر کاریگەریی
خراپی هەیە. مرۆڤ لە ٤مانگییەوە دەتوانێت بەدەم هەناسە بدات بەتایبەتی کە ماندوو دەبێ
بۆ زیادکردنی هەناسە بەدەم هەناسە دەدەین، ئەمە خوویەکی زۆر خراپە، خراپە خراپیەکانیشی
ئەمانەن:
*دەمت بۆنی دێت
*توشی نەخۆشیەکانی ددان و پوک دەبیت
*دەبێتە هۆی کە مبونەوەی ئۆکسجین، لەبەشی پێشەوەی مێشک، کە
بەرپرسە لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و بیرکردنەوەو
سەعیکردن!
*پەستان لەسەرت زیاددەکات
*دەبێتە هۆی سستی کاری سییەکان
*دەموچاو درێژ دەکات و رێرەوی دەم تەسک دەکاتەوە
*هەوای فلتەر نەکراو وەردەگریت، کەدەبێتە هۆی کەمبونەوەی رێژەی
ئۆکسجین لە خوێندا.
*خوی هەناسەدان لای مناڵان وادەکات لە قوتابخانە تەمەڵ بن
و نەتوانن خوێندن بکەن و گەشەیان باش نابێت و خەویان کەمو پچر پچر دەکات
*هەروەها ستراتیژی بە لوت هەناسە دان و بەدەم هەناسەدانەوە سیستەمی بەرگریشت بەهێز دەکات
کەواتە هەوڵبدەن رۆژی ۳٠ جار هەناسەی قوڵ، بە لوت هەڵمژن و بەدەم بیدەنەوە، تاکو
بتوانن بەشەویش دەم نەکەنەوە لە خەودا .
بەدەم هەناسەدان بەلێکۆڵینەوەی
زانستی سەلمێنراوە کە پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
*۳٠ جار بە لووت هەناسە هەڵمژین و بەدەم هەناسەدانەوە، یەکێکە
لە چارەسەرەکانی کۆڤید ۱۹
تۆش سەرنجی خۆت بدە بزانە چەند جار
لەرۆژێکدا بە لووت هەناسە دەدەیت؟!