941 تەندروستی

کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینەکەی روسیا راگەیەنرا

03:59 - 19/09/2020

 "زەمەن" 

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای پرۆمۆمیدی تایبەت بە گەشەپێدانی دەرمان رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڤاکسینێکی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا بەناوی "ئیریپلیڤێر" دەگاتە دەرمانخانەکان.


پیتەر بیلی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای پرۆمۆمیدی روسی تایبەت بە گەشەپێدانی دەرمان، رایگەیاند، "ئەو ڤاکسینەی بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بخرێتە بازاڕەکانەوە، لە رووی کاریگەرییەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا نزیکە لەوەی بگاتە 100٪."

بەپیی راگەیەنراوی کۆمپانیای پرۆمۆمیدی روسی، ڤاکسینی 'ئیریپلیڤێر' لەسەر بنەمای هەمان ڤاکسینی کۆمپانیاکە بە ناوی  "ڤاڤیپیراڤێر" بەرهەمهێنراوە.

سەڕەڕای هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەندروستیی جیهانی، هیچ ڤاکسینێکی بە سەرکەوتوو تۆمارنەکردووە و قبوڵ نەکردووە و هەوڵی کۆمپانیا و وڵاتانیش بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن