فشاری یه‌كێتی بۆ كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت
03:54 - 07/09/2020
"زه‌مه‌ن"
سێكوچكه‌ی حكومڕانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، هه‌رچه‌نده هێشتا به ته‌واوه‌تی له ئیداره و حكومڕانیدا ره‌نگینه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر هاوكێشه‌ی قڵپكردوه‌ته‌وه به‌جۆرێك پێناچێت به دڵی ئه‌و دوو لایه‌نه بێت به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به چوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ناو پرۆسه‌ی حكومڕانی، زه‌مه‌نی په‌نجا به په‌نجا له هه‌رێمی كوردستان كاڵبۆوه، ئه‌و وێناكردنه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به زۆنی سه‌وز و زه‌رد له‌سه‌ر سیمای هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كاڵبونه‌وه رۆیشت.
ئێستا مه‌یلێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌مه‌ش له ڕێی ئاوتكردن یاخود ته‌رویجكردن بۆ سوده‌كانی كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت.
تا پێش ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و چوونی بۆ ناو حكومه‌ت و حكومڕانی، پارتی و یه‌كێتی هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك كێڵگه و ماڵی خۆیان سه‌یر ده‌كرد و بێ هیچ رێگرییه‌ك سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پۆسته‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كرد.
یه‌كێتی ده‌زانێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ركابه‌ری سه‌ره‌كیه‌تی له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی لێبردوه‌ته‌وه كه به‌بێ ته‌زویر و ساخته‌كاری زۆر كراون، یه‌كێتی ئه‌و واقیعه‌ی پێ قبوڵناكرێت كه به ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێز و پێگه‌كه‌ی له ئیداره و حكومڕانیدا له قبووه.
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانیدا به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان و تائێستا زیاتر له 15 پۆستی راده‌ستنه‌كردووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری گۆڕانی له حكومه‌ت پێ هه‌زمناكرێت و زۆربه‌ی گوتاری ئه‌و حزبه به ئاڕاسته‌ی دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كه كه گۆڕان له حكومه‌ت بكشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین رێگه‌ی گرتوه‌ته‌به‌ر، له میدیاكانیدا ته‌رویجی زۆر بۆ ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات كه داوای كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن له حكومه‌ت، هه‌میشه‌ش ئه‌و هه‌ڵسوڕاو و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان له میدیاكانیدا حزوریان هه‌یه كه به نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن قسه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازیی و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك ئیستغلالكراوه سه‌رجه‌م كێشه‌و قه‌یرانه‌كان ده‌خرێنه ملی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌میشه له ناڕازه‌ییه‌كاندا رووی ره‌خنه‌كان زیاتر له وه‌زیره‌كانی گۆڕانه و ئه‌وان به به‌رپرسیار ده‌زانرێت له هه‌موو گرفته‌كان، ئه‌و گروپه‌ی كه له پشت ئه‌م گوتاره‌وه‌ن و وێنه‌كه ده‌شێوێنن، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بخه‌نه ژێر گوشاری خه‌ڵكی ناڕازیی له حكومه‌ت بێته ده‌ره‌وه.
هه‌ندێكجاریش ته‌كتیكی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان بخاته ناو گێژاوه‌وه، له هه‌موویاندا گۆڕان به راستگۆییانه‌وه ده‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی دواتر ده‌كشێته‌وه.
له پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانیدا ئه‌مه به‌روونی بینرا، لامه‌ركه‌زییه‌ت له رێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا باسكراوه، له ماوه‌ی رابردووش‌دا جۆرێك له نزیكبونه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسه‌كه له نێوان هه‌ردوولا هاته‌ئاراوه، به‌ڵام كه یه‌كێتی هه‌ستیكرد گۆڕان جدییه له‌مه‌دا كشایه دواوه، به‌مه‌ش ویستی ئه‌و وێنه‌یه زه‌ق بكاته‌وه كه هێشتا گۆڕانه به نه‌فه‌سی ئۆزپۆسیۆن كار ده‌كات و ئه‌وه داخوازی ئه‌وه نه‌ك یه‌كێتی.
هه‌موو ئامانجی یه‌كێتی له‌پرسی حكومه‌تدا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت كه با هه‌ر وه‌كو جاران دوو حزب له ده‌سه‌ڵاتدا بن و هه‌ریه‌كه‌و جێگه نفوزی خۆی هه‌بێت و دوو ئیداره‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌بێت.
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له كۆی جومگه‌كاندا به هه‌مانشێوه‌ی پارتی مامه‌ڵه بكات و پێوه‌ری كورسی و ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌و نه‌كرێت.
ئاڕاسته‌یه‌كی ئه‌و حزبه به‌تایبه‌ت خه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یار قسه له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كاتێك هه‌وڵی راسته‌قینه بۆكشانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان له حكومه‌ت ناده‌ن!. ئه‌وه‌ی ئه‌وان بازاڕی بۆ گه‌رم ده‌كه‌ن داواكاری كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له حكومه‌ت.
یه‌كێتی به كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند ئامانجێك ده‌پێكێت، یه‌كێك له‌وانه به پارتی ده‌ڵێت با وه‌ك پێشتر هه‌موو شتێك په‌نجا به په‌نجا له نێوان خۆماندا دابه‌ش بكه‌ین و تۆ له هه‌ولێر و ئێمه‌ش له سلێمانی حكومڕان ده‌بین.
ئامانجێكی تری پشت ئه‌م داواكارییه ئه‌وه‌یه له‌سه‌نگ و قورسایی ئه‌و ره‌خنانه كه‌مبكاته‌وه كه په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌دای حكومه‌ت هه‌یانه، شكی تێدا نیه هێزێك له‌ناو حكومه‌ت بێت قسه و ره‌خنه‌كانی قورسایی زیاتریان هه‌یه له‌وه‌ی له پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆندا بێت.
گۆڕان ره‌خنه‌ی جدی له سیماكانی دوو ئیداره‌ی و دوو زۆنی هه‌یه، شه‌ڕی كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیمایه‌ش ده‌كات و باجیشی بۆ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری و مانه‌وه‌ی له حكومه‌ت زامنی مانه‌وه‌ی ئیداره‌ی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستانه، به ده‌رچوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا كه هه‌موان دژی بوون، ئه‌ویش دوو ئیداره‌ییه.
به‌به‌شداری گۆڕان، یه‌كێتی هه‌ست ده‌كات ده‌ستی به‌ستراوه و وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی حكومڕانی ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وت بكات، له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی و ئیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له مپه‌ری گه‌وره‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌جێنداكانی یه‌كێتی.