تەندروستی سلێمانی؛ ئاماری چاكبووان و توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
06:18 - 02/08/2020
"زه‌مه‌ن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ته‌نیا 17 كه‌س تووی كۆرۆنا بوون و هاوكات
15 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ
یەكشەممە 2ی ئاب، ئاماری تووشبووانی بڵاوكرده‌وه، كه تەنها 17 حاڵەتی توشبوون بە
كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركراون .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هاوكات 15 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونەتەوەو
نەخۆشخانەیان جێ هێشتووەو سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
باسی له‌وشه‌كردووه، كه ئێستا 102 نەخۆش لەنەخۆشخانەكان ماون، كە
90 نەخۆشیان پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە و هیچ كام لە نەخۆشانەكان پێویستیان بە
هەناسەی دەستكرد نیە .