569 تەندروستی

​ نیشانەکانی پێشوەختی توشبوون بەجەڵتەی دڵ

02:14 - 02/08/2020

زەمەن-تەندروستی
پسپۆڕان دەڵێن، جەڵتەی دڵ بەهۆی نەچوونی خوێن بۆ دڵەوە دەبێت و زۆر جار دەبێتەهۆی مردنی کەسە.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، چەند نیشانەیەک هەیە کە دەریەخات کەسەکە تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت، لەوانە:-

- هەڵئاوسانی قاچ و پێکان بەبێ هیچ هۆکارێک.
- هەستکردنی زۆر بە ماندووبوون و بێتاقەتی.
- گێژبوون و ئازاری سەر ئێشە و گەدە.
- بورانەوەی بەردەوام.
- هەستکردن بەئازاری  سەر شان و مل لەگەڵ دابەزینی کێشی لەش بەخێرایی.

پسپۆڕان دەڵێن، لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن