عیراق

عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەم دایە بۆ كۆرۆنا

02:40 - 04/07/2020 91 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


عێراق لە رووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەم دایە.


زانكۆی جانز ھاپكنز دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهان گیانیان لەدەستداوە، 525 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، هەروەها ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە ، گەیشتوەتە ١١ ملیۆن 74 هەزار و 800 كەس.

لە ئامارەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو ، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە دوای تووشبووانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٨٧٥ كەس.

باس لەوەشكراوە، ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تیایدا تۆماركراوە، یەکەم وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت بە تۆماركردنی دوو ملیۆن و 794 ھەزار و 100 حاڵەت، دوای ئەویش بەڕازیل بە تۆماركردنی یەك ملیۆن و539 ھەزار حاڵەت و رووسیا بە تۆماركردنی 667 ھەزار حاڵەت، ھیندستان بە تۆماركردنی 648 هەزار و 300 حاڵەت و پیرۆ بە تۆماركردنی 295 ھەزار و 500 حاڵەت دێن.

هەر بەپێی ئامارەكە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش كە زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تیایدا تۆماركراوە ، سعوودیە دێت بە 201 هەزار و 800 حاڵەت، دوای ئەویش هەریەك لە قەتەر بە تۆماركردنی 96 هەزار و 600 حاڵەت، میسر بە تۆماركردنی 72 هەزار و 700 حاڵەت، عێراق بە 56 هەزار حاڵەت و ئیمارات بە 50 هەزار و 100 حاڵەت دێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement