عه‌لی ته‌ته‌ر به پارێزگاری نوێی دهۆك هه‌ڵبژێررا
11:58 - 25/06/2020
زه‌مه‌ن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك، عه‌لی ته‌ته‌ر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی وه‌ك پارێزگاری دهۆك هه‌ڵبژارد.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌ساڵی 2020 كردوه و تێیدا عه‌لی ته‌ته‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و كاندیدی ئه‌و حیزبه بۆ پۆستی پارێزگار به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ك پارێزگاری نوێی دهۆك هه‌ڵبژاردوه.
عەلی تەتەر، لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٨ە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە مێژوو، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠١٧ کراوە بە بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ.