40 کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

06:37 - 30/06/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، سبەی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وە تێیدا تەواوی پێشنیاز و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدای تێدا تاوتێ دەکرێت.
وتیشی: پێمانوایە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی مووچەی هەرێمەوە ئەنجام دەدات، هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بگاتە هەرێمی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن