20 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هەرێم درێخی ناکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا

06:34 - 30/06/2025

زەمەن پرێس:
 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە و جەختیکردەوە هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا روونم کردەوە هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکرد، کە گفتوگۆکانی نێوان وەفدە دانووستانکارەکانی هەرێم و بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون.
جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوە کردوە، گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن