34 کوردستان

بانکە بازرگانییەکانی هەرێم، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە

04:44 - 30/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەنەوە، سبەی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢٥، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.  

 ئەمرۆ دووشەممە، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئاگادارییەکی لە بانکە بازرگانییەکانی هەرێمەوە کە سەر بەوەزارەتی دارایین بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە ودەڵێت: سبەی سێشەممە، دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢۰۲٥ ، بۆ ئاگاداریتان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن