34 کوردستان

بۆ بەدەستهێنانی 45 كورسی هەرێم، 313 كەس وەك كاندید خۆیان تۆماركردووە

01:30 - 01/07/2025

زەمەن – هەواڵەكان

 

بەپێی بەدواداچونی "زەمەن" لە هەرێمی کوردستان 313  کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كاندید كرکردووە.

كورسیەكانی پەرلەمانی عێراق بریتیە لە 329 كورسی و دابەشبووە بەسەر 18 پارێزگای عێراقدا.
-هەولێر  لە 15 كورسی
- سلێمانی لە 18 كورسی
- دهۆك لە 12 كورسی


لە پارێزگای سلێمانی 143 کەس و لە پارێزگای هەولێر 109 کەس و لە پارێزگای دهۆکیش 61 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كاندید كردووەو دەست بە ركابەری دەكەن بۆ بردنەوەی 44 كورسیەكە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان جەغتی لە دروستی ژمارەكان كردووەو وتیشی:  حاڵی حازر لە ئێستادا کۆمیسیۆنیش سەرقاڵی وردبینییە لە زانیارییەکانیان و وەڵامدانەوەیان.
پێشتر مەروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێرى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشكرایكرد كە ، لە هەولێر 109 کەس وەک كاندید ناویان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە و رکابەرى لەسەر 16 کورسیى پارێزگاکە دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەو ژمارەیە 74یان پیاو و 35یان ژنن و لە هەولێر و بەغداد وردبینى بۆ ناوەکانیان دەکرێت، گوتیشى "بۆ یەکلاکردنەوەى ناوى بەربژێرێک پێویستیان بە 15 رۆژە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن