دابەشکردنى مووچەی خانەنشینان دەستپێدەکات
09:46 - 30/06/2025
زەمەن پرێس:
دەستەى خانەنشینی نیشتمانیی ئاشکرای کرد، کارەکانى دابەشکردنى مووچەى
مانگى تەمموزى خانەنشینانى عێراق تەواو بووە و دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
حوسام عەبدولستار، جێگرى سەرۆکى دەستەى خانەنشینی نیشتمانیی سەربە
وەزارەتى دارایی عێراق، بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاندووە، سەرجەم رێکارەکانى
دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمموزى خانەنشینانى عێراق تەواوبووە و لە رۆژى سێشەممە،
1ـى تەمموز قۆناغ بە قۆناغ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، تەواوى زانیاریی خانەنشینان بۆ بانکەکان رەوانە
کراوە و بانکەکانیش رێکارەکانیان دەستپێکردووە.
پێشتر وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتى دارایی عێراق لیستى
ناوی خانەنشینانى هەرێمی پەسند کردوە کە وردبینی بۆ کردوە و مووچەکانیان پێ دەدرێت،
بەو پێیەش بێت دەبێت سبەینێ مووچەی بەشێکی زۆر لە خانەنشینانى هەرێم دابەش بکرێت.