15 کوردستان

بابەکر زێباری: ئەم ساڵ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی دێت

06:13 - 01/07/2025

زەمەن پرێس:
راوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆتاییدایە و ئەم ساڵ هەموویان یەکدەخرێن.
بابەکر زێباری، راوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سوپالاساری پێشووی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، سەرقاڵی یەکخستنەوەی هێزەکان و دروستکردنی فیرقەکانین؛ ئێستا لە دروستکردنی دوایین فیرقەداین.
 زێباری دەڵێت"تاوەکو ئەمڕۆ 10 فیرقە پێکهێندراون، ئێستا لە فیرقەی کۆتاییداین و ئەم ساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت؛ هەموو هێزەکانیش یەکدەخرێن."
لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەیەک هێز هەن، لەوانە هێزەکانی 70 و 80، یەکەمیان سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەوی دیکەش پارتی دیموکراتی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن