ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و وەڵامی بەغدا دەداتەوە
06:45 - 01/07/2025
زەمەن
پرێس:
بڕیار وایه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و جارێكى تریشى پرسى مووچه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیی ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك وه‌ڵام و
ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كه
تیایدا هیچ باسێكى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌كرا.
چەند رۆژێکە په‌رله‌مانتارانى پارتى له په‌رله‌مانى
عیراق باسیان لەوە دەکرد کە سودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
عیراق بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌درێت.
لە گفتوگۆکانى چەند رۆژی ڕابردوودا شاندی هەرێم و
بەغدا لەسەر پرسی نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەوەش وایکردوە کە لەسەر پرسی مووچەش
ئەمرۆ سودانی بڕیار نەدات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی
وەزیرانى هەرێم شاندی بەغدا بەشدار دەبێت و ڕوونکردنەوە لەسەر گفتوگۆکانیان دەخەنەڕوو.