1183 تەندروستی

ئەو خواردنەوانەی کێشەی هەرسکردن چارەسەر دەکات لە رەمەزاندا

09:55 - 05/05/2020

"زەمەن" 
ماڵپەڕی میدیکاڵ دەیڵی بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی کەسی رۆژووگر لەدوای خواردنی ژەمی پارشێو، کێشەی هەرسکردنی بۆ دروست نەبێت و تووشی ئازاری گەدە نەبێت، پێویستە گرنگی بەم خواردنەوانە بدرێت، لەوانە:-


- چای زەنجەبیل، هاوکاری کردانی هەرسکردن دەدات و ناهێڵێت غازاتی ناو سکت دروستببێت و ئازاری ناو سک ناهێڵێت.


- چای نەعنا، کێشەکانی هەرسکردن و بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت و دەتوانرێت دوای نان خواردن بخورێتەوە.


- چای سەوز، خواردنەوەی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن و هەوکردنی کۆڵۆن ناهێڵێت.


- چای گوڵەبەیبوون، وات لێدەکات هەست بە خەوێکی ئارام بکەیت و ئاسانکاری دەکات بۆ کرداری هەرسکردن و تەشەنوجی ماسولکە نا‌هێڵێت.


- زەرچەوە، بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان تێیدا، دەتوانێت هەوکردنی جەستە نەهێڵێت و کرداری هەرسکردن ئاسان بکات.




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن