ئێران کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
12:17 - 02/02/2020
"زەمەن"
فەرماندەیەکی
سوپای پاسدران رایگەیاند، لەناو هەرێمی کوردستاندا بنەکەیەکی سەربازیان کردووەتەوە
و کە دەکەوێتە ٤٠ کیۆمەتری سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکانی ئێران ئەمیر سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هیزی زەمینی سوپای کۆماری ئیسلامی
ئێران، له لێدوانێكدا ئاشكرایكردووه، كه بۆ رووبهڕووبوونهوهی چهكدارانی
داعش له سنوری ٤٠ كلیۆمهتری سنورهكانیان، بنكهی سهربازییان داناوه.
ئەو فەرماندە سەربازییە ئاماژەی بە هیچ شوێنێک
نەکردووە کە بنکە سەربازییەکەی ئێرانی تێدایە و تەنها باسی لەوە کردووە کە ئێران
بنکەکانی بەکارهێناوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش.
سوپای پاسداران لە نزیک سنوورەکانی هەرێمی
کوردستان چەندین بنکەی سەربازی هەیە و پێشتریش بەهۆی درووستکردنی بنکەیەک لە
سنووری پێنجوێن ترس لای چەند گوندێکی سنوورەکە درووستبوبو.
بەشێک لە دانیشتوانی ئەو گوندانە پێیان وابوو
ئێران لەناو سنووری هەرێمی کوردستاندا بنکەکەی کردووەتەوە و رێگە لە ئاژەڵدار و
ڕێبوارانی نزیک بنکەکە دەگرن نزیک بنەوە.