بۆچی هەرێمی کوردستان پێویستی بە کەناڵێکی ئینگلیزی و عەرەبی هەیە؟
3/14/2026 11:44:00 AM
د.پشتیوان فەرەج
لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر هەرێمی
کوردستان پێویستی بەکەناڵێکی ئینگلیزی و عەرەبی هەبە چونکە هەموو جیهان و وڵاتانی
عەرەبی و ناوچەکە لە دەستی دووەوە گوێیان لە کوردستان دەبێت زۆربەی بینەرانی نێودەوڵەتی
زانیاریەکانیان لەسەر کوردستان سنوردارە بەگشتی لە ڕێگەی کەناڵی بیانی وەک جەزیرە
و بی بی سی و سی ئێن ئێنەوە وەردەگرن.
ئەو کەناڵانەش ئەجێندا و بەرنامەی خۆیان هەیە و
هەرگیز وەک کورد ناتوانن چیرۆک و گێڕانەوەکان و ڕاستیەکانی کوردستان بۆ جیهان بگەیەنن
و ئەوان تەنها لە کاتی قەیران و کارەساتەکاندا ڕووماڵی کوردستان دەکەن یان ئەو
کاتانەی کە دەیانەوێت دژایەتی کوردستان بکەن ڕووماڵی کوردستان دەکەن.
هەبوونی کەناڵێکی ئینگلیزی و عەرەبی جگە
لە خزمەتێکی گەورەی ستراتیژی و سیاسی و کەلتوری و ئابوری و فەرهەنگی بە دۆزی
کوردستان ئەکرێت ببێتە هێزێکی نەرم و ئەم سوودانەی دیکەشی هەبێ:
تێپەڕاندنی سنووری ڕووماڵی میدیایی بە
کوردی و بیرکردنەوە لە ئاستی لۆکاڵ و بینەری ناوخۆیی
گەیاندنی دەنگی کوردستان بە وڵاتانی هەرەبی
و هەرێمایەتی و جیهانی
کەمکردنەوەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کورد
و عەرەب و فارس و تورک و پێکهاتەکانی دیکە
گەیاندنی هەڵوێستی سیاسەتی کوردی بە جیهان
و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەهێزکردنی کاریگەری سیاسی کورد لە ڕؤژهەڵاتی
ناوەڕاستدا
بەهێزکردنی دیبلۆماسیەتی گشتی لە ڕێگەی
میدیاوە
بەهێزکردنی پرسی دیموکراسی و مافەکان و
فرەیی و پێکەوەژیان
باشتر گێڕانەوەی مێژووی کوردستان بۆ جیهانی
دەرەوە
خستنە ڕووی دیدگای کوردستانی بۆ سیاسەتی
ناوچەیی و هەرێمایەتی و جیهانی
بردنە پێشەوەی پرسی فیدڕاڵی و ئۆتۆنۆمی
ناوچەیی بۆ هەر چوار پارچەکەی کوردستان کاریگەر دانان لە سیاسەتی وڵاتان
گەیاندنی دەنگ و ڕەنگ و حیکایەتی کوردیی
بۆ ناوچەکە و جیهان
پتەوکردنی پاڵپشتی کردنی دیپلۆماسی و سیاسەتی
دەرەوە
هەروەها دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوەندی
کوردی چونکە ملیۆنان کورد لە دەرەوەی وڵات لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور دەژین بۆیە
کەناڵێکی کوردی بە زمانی ئینگلیزی دەتوانێت ببێتە پردێک بۆ ڕەوەندی نەوەی دووەم و
باشتر بەشداری بکەن کە ڕەنگە بە زمانی کوردی بە ڕەوانی نەزانن.
پیشاندانی دەرفەتە ئابوورییەکان و بەرەوپێشبردنی
ئابووری و وەبەرهێنان
پێشخستنی گەشتیاری و وەبەرهێنان
دۆزینەوەی دەرفەتەکانی هاوبەشیی و
کارکردن لەگەڵ وڵاتانی وەک فەرەنسا، ئەمریکا و ئەوروپا
هەروەها لەبەر ئەوەی وەبەرهێنەرانی بیانی
بەزۆری میدیای ئینگلیزی یان عەرەبی بەکاردەهێنن و هەبوونی کەناڵێک بەزمانی بیانی
سوودی گەورەی هەیە بۆ
کەرتی وزەی کوردستان
بیناسازی و ژێرخانی
گەشتیاری و ڕۆشنبیری
ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی
نێودەوڵەتی و هاوبەشی
بەرپەرچدانەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکاری
ڕووبەڕووبونەوەی پرۆپاگەندەی وڵاتانی
دوژمن لەناوچەکەدا لە هەڵمەتى زانیاری هەڵە و بەلاڕێدا بردن
خێرا و دەست بەجێ وەڵامی گێڕانەوەی درۆ و ساختە بداتەوە ئەویش بە
پێدانی زانیاری پشتڕاستکراوە لە کاتی قەیرانەکاندا و باشترکردنی شەفافیەت و متمانەپێکردن
بەگشتی ئەم کارە دەبێتە هۆی
بەهێزکردنی ناسنامەی کولتووری
دروستکردنی تۆڕێکی جیهانی زانیاری کوردی
بنیاتنانی ئیکۆسیستەمی بیرکردنەوە-میدیا
کەناڵێکی میدیایی سەکۆی پەخشکردنی ئەو
بیرۆکانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دابین دەکات
بە کورتی
کەناڵێکی کوردستانیانە بە زمانەکانى ئینگلیزی
یان عەرەبی دەبێتە هێزی نەرم, دیبلۆماسیەتی گشتی, کاریگەری ناوچەیی, بەرەوپێشبردنی
وەبەرهێنان و دروستکردنی پەیوەندی ستراتیژی بەسوود بۆ کوردستان.
ئێستا ئەم کارە زۆر قورس نیە بە زیرەکی
دەستکرد ویستم کەناڵێکی کوردی نێودەوڵەتی دروست بکەم و داوام لێکرد ناوەرۆکی هەموو
ئەم نوسینەم لە یەک وێنەدا بۆ ڕوون بکاتەوە ئیتر ئەم وێنەیەی پێدام لەگەڵ ئەم زانیاریانەدا:
ناوى کەناڵەکە: کوردستان ئینتەرناشناڵ
دروشمەکەی : گەیاندنی دەنگی کوردستان بە
جیهان
هەواڵ -شیکاری-کەلتور- گۆشەنیگا