وڵات چۆن پێش دەکەوێ: سیستمی پەروەردەیی سینگاپور
2/9/2021 12:28:00 PM
فایەق سەعید
• هەرێمی کوردستان و سینگاپور هەمان ژمارەی دانیشتوانیان
هەیە.
• بەڵام هەرێمی کوردستان لە سینگاپور
دەوڵەمەنترە. سینگاپور کاتێک سەربەخۆیی بەدەست هێنا جگە لە وڵاتێکی دواکەوتوو و پیس
و پۆخڵ هیچی تر نەبوو. ژمارەی بێکاران زۆر بوون، نەخوێندەواری هەر زۆر زۆر بوو،
وازهێنان لە خوێندن زۆر بوو، کەرت تەندروستی و پەروەردە وێران بوون، ...هتد
• سینگاپور هیچ جۆرە کانزایەکی سروشتی، و
کشتوکاڵێ نییە. خەڵکەکەی گەورەترین سەرمایەیەتی.
• خوێندکارە سینگاپورییەكان لە تاقیکردنەوە
نێودەوڵەتییەکاندا هەمیشە لە پلەی یەکەم یان دووەمن.
• ساڵی ١٩٦٥ نزیکەی ٤٤٪ خوێندکاران بەر لە
تەواوکردنی ئامادەیی وازیان لە خوێندن دەهێنا، دوای ٢٠ ساڵ ئەم ڕێژەیە دابەزییە
کەمتر لە یەک (٠،٨٪).
• پلانێکی پەروەردەییان بۆ چوار قۆناغ
دانا کە تائێستا بەردەوامە.
• یەکەمین قۆناغ بریتی بوو لەوەی خوێندکاران فێری نووسین، خوێندنەوە و
زانستە بنەڕەتییەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە کەرتە جیاوازەکاندا كار بكەن، لە كاتێدا هەرێمی
كوكی پەروەردەیی درێژخایەنی نییە.
ر.
• سینگاپور خاوەنی خوێندگای گەورە و پۆلی
گەورەیە.
سینگاپور ٥٠٠ خوێندنگە، ٥٠٠ هەزار خوێندكار و ٤٠ هەزار مامۆستای هەیە، چونكە ڕێژەی
خوێندكاریان كەمە. لە كاتێكدا هەرێم بە هەمان
ڕێژەی دانیشتوانەوە ٦ هەزار، ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار خوێندكار و ١٣٠ هەزار مامۆستای
هەیە.
• ڕێژەی خوێندەواری لە ئێستادا ٩٩،٧٪
• ڕێژەی ئەو کەسانەی لە ئامادەییەوە دەچنە
زانکۆ ٣٠٪ هەروەها ٤٨٪ پۆلی تەکنیک لە پەیمانگاکاندا دەخوێنن.
• هەموو بەشەکانی ئامادەیی (بە پیشەییەکانیشەوە)
دەتوانن لە زانکۆکاندا درێژە بە خوێندن بدەن، ئەمەیش پێچەوانەی هەرێمە.
• ڕێژەی خوێندەوای ٩٩٪
• هەموو مامۆستایەک ١٤ خوێندکاری بەردەكەوێ
و ئەوان پێگە و موچەیەكی بەرزیان هەیە
• دووەم گەورەترین بەشی بودجە (دوای وەزارەتی
بەرگری) بۆ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەچێت کە دەکاتە ١٥-٢٠٪
• سیحری پێشکەوتنی سینگاپور لە وڵاتێکی زۆر
دواکەوتووەوە بۆ وڵاتێکی زۆر پێشکەتوو، تەنها بوونی سەرکردەیەکی سیاسی ئاقڵ و نیشتیمانساز
بوو. ئەو پیاوە لەلایەك بڕوای بە زانست
هەبوو و لەلایەكی دیكەیشەوە نەیهێشت وڵات گەندڵ بێت.
هۆكارێكی دیكە هێنانەوەی هەموو ئەو سینگاپورییانە
بوو كە لە هەندەران خوێندنیان تەواو كردبوو یان شارەزاییان لە كارێكدا هەبوو.