31 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک پزیشکیان ئەنجام دا

01:04 - 12/11/2026

زەمەن - هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆڕبەندی ژینگەیی لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆبوونەوە و نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە “بەرهەمدار” بووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەم بەیانییە لە ئەنتالیا کۆبوونەوەیەکی به‌رهه‌مدارم لەگەڵ بەڕێز سەرۆک مەسعود پزشکیان ئەنجام دا. بیروڕامان دەربارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند لە دیدارەکەدا، “جەختمان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پێداگریمان کرد کە دیالۆگ، لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین ڕێگەن بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن