ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک هەڵدەبژێردرێت
12:47 - 11/11/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: بڕیار وایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، "لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، بڕیارە ، کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوە بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی پێکهاتەی تورکمان و هەڵبژاردنی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک".
بەپێی زانیارییەکان، 'قەحتان ونداوی' کە لە نەتەوەی تورکمانە و کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک تا کاتی یاسایی.
محەمەد سەمعان، پارێزگاری ئێستای کەرکوک بەهۆی وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسیی نێوان پێکهاتەکان دەگۆڕێت، لەبەر ئەوەی بەپێی یاسا ناکرێت کەسێک لە یەک کاتدا دوو پۆستی فەرمیی هەبێت