28 جیهان

پەیامە دزەپێکراوەکانی ماکرۆن؛ رۆژنامەنوسێکی فڕەنسی کۆشکی ئیلیزێی هەژاند

02:21 - 11/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

رۆژنامەنوسی فڕەنسی فرانسوا دیگوای کتێبێکی نوێی بە ناوی "هەموتان ئەوەندە دڕندەن بەرامبەرم" بڵاوکردەوە كه‌ باس له‌ ئاڵوگۆڕی نامه‌كانی نێوان ماكرۆن و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌كات، کاتێک ماکرۆن پەیوەندی پێوەکردوه‌ بۆ سوپاسکردنی بۆ بەرگریکردن لە بریجیت ماکرۆن، هاوسەرەکەی، دوای ئەوەی توشی هێرش و "تیۆری پیلانگێڕی بو که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا، هاوسه‌ركه‌ی ماكرۆن پیاوه‌".

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ فڕه‌نسیه‌ كۆپییه‌كی كتێبه‌كه‌ی بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا (ئیلیزێ) ناردوه‌ بۆ ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا واژۆی لەسەر بکات، ئەوەش بە تایبەتی جێگەی سەرسوڕمان بو بەوپێیەی کتێبەکە پەیامی دزەپێکراوی گفتوگۆکانی لەگەڵ ماکرۆن لە تەلەگرامدا لەخۆگرتوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، ئه‌وه‌ش بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی فڕەنسا.

سەرۆکی ئێستای فڕەنسا تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانیویەتی پەیام و رەنگدانەوەکانی کە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بۆ فرانسوا ناردوە، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەبێت.

ئاڵوگۆڕی نامه‌كانی نێوان ماكرۆن و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ لە هاوینی 2024 دەستیپێکردوه‌ کاتێک ماکرۆن پەیوەندی پێوەکردوه‌ بۆ سوپاسکردنی بۆ بەرگریکردن لە بریجیت ماکرۆن، هاوسەرەکەی لەسەر پلاتفۆرمی "X" دوای ئەوەی توشی هێرش و "تیۆری پیلانگێڕی بو که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا، هاوسه‌ركه‌ی ماكرۆن پیاوه‌".

ماكرۆن له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "سوپاس، ژنەکەمیش سوپاسی تۆ دەکات، لە دەرەوەی جیاوازییە سیاسییەکان، ئەوەی گرنگە قسەکانی تۆیە"، پەیامەکەی بە سەرەتای ناوەکانی ئی ئێم واژۆ کردوە.

لە هەندێک لەو نامانەدا، ماکرۆن گلەیی لە شێوازی ڕوماڵکردنی ڕۆژنامەکان لە ئەدای کارەکانی کردوە، رەخنەی لەو ڕاپۆرتانە گرتوە کە بە "لایەنگری" ناوی دەبات و ئەو کەسانەی کە بانگەشەیان بۆ کردوە. 

هه‌روه‌ها رەخنەی لەو ڕۆژنامەنوسانە گرتوه‌ کە بەبێ ئەوەی هەرگیز چاویان پێی بکەوێت لەسەر ئەو و سیاسەتەکانی دەیاننوسی، بە گریانەوە نوسیویه‌تی، "زۆرجار تۆ و هاوکارەکانت زۆر توند و تیژن بەرامبەرم".

لەگەڵ کۆتایی هاتنی خولی دوەمی و بەهۆی سنوردارکردنی دەستوری فڕه‌نسا كه‌ ته‌نها رێگه‌ ده‌دات سه‌رۆك بۆ دو خول خۆی كاندید بكات، جارێکی دیکە ڕێگری لە کاندیدکردنەوەی کرا، ماکرۆن دەستیکرد بە هەڵسەنگاندنی ساڵانی سەرۆکایەتییەکەی.

لە مانگی حوزەیرانی 2026دا وتی، "لە ماوەی هەشت ساڵدا گۆڕانکاریمان بەسەردا هاتوە، لە بەرەنگاربونەوەی گۆشەگیری و لە بواری هێزی کڕیندا بەشێکی زۆرمان بەدەستهێناوە".

سەبارەت بە داهاتوی دوای جێهێشتنی کۆشکی ئیلیزێ لە بەهاری داهاتودا، وردەکاری زۆری ئاشکرا نەکرد، بەڵام هەندێک ئاماژەی پێدا.

کاتێک ڕۆژنامەی لی جۆرناڵ دو دیمانش (JDD)ی ملیاردێر ڤینسێنت بۆلۆری ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە پێشبینی ئەوەی كرد کە رەنگە بۆ ملیاردێر زاڤیر نیل کار بکات، ماکرۆن بە توندی وەڵامی دایەوە کاتێک دیگوا پرسیاری لەو بارەیەوە کرد، "ئەمە شتێکی بێماناییه‌ به‌ ڕەهایی".

کاتێک ملیاردێرەکانی دیکە وەک بژاردەی ئەگەری بۆی دوای سەرۆکایەتی ئەمریکا باسکران، وەڵامی دایەوە: "ناچمە سەر کار بۆ کەس، من شوێنێکی بچوکم پێ باشترە کە خاوەندارێتی بكه‌م لە شوێنێکی گەورە لە ماڵی کەسێکی تر، ئەگەر بچمە ناو جیهانی بازرگانی، ئەوە دەبێتە پڕۆژەی خۆم و زیاتر بیر لە دەرەوەی فڕەنسا دەکەمەوە، بەڵام من نابم بە کارمەندی کەس و من نابم بە قەرزاری کەس. هەرگیز".

بەڵام لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دزەپێکردنانەی کە لە کتێبێکدا بەڵگەیان لەسەر کراوە، هەندێک لە چاودێران ئەو کارەیان بە مەترسییەکی زۆر زانیوە، چونکە نەک هەر نهێنی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی پێشێل کردوە، بەڵکو شتێکی هاوشێوەی بەڵگەنامەکردنی کەوتنی ماکرۆن و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی دابین کردوە.

نوسەرەکە لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی ئێکسەکەیدا پشتڕاستیکردەوە کە بڵاوکردنەوەکەی "بەڵگەنامەیەکی سیاسییە کە هەوڵدەدات لەم پیاوە خۆبەدەستەوەدەرە تێبگات، کە فڕەنسا باشتر دەناسێت لەوەی کە لەسەری دەوترێت، بەڵام ئەمڕۆ خۆی لە بنبەستێکدا دەبینێتەوە کە خۆی بەشێکی یارمەتی دروستکردنی داوە لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتایی هاتنی وەرزەکەی".

لە ساڵی 2026دا چەند کتێبێکی گرنگ و مشتومڕاوی لەسەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بڵاوکراونەتەوە، دیارترینیان کتێبی ڕۆژنامەنوس فرانسواز دیگوایە کە لە مانگی تشرینی دوەمدا بڵاوبوەوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.

ئەو کتێبە لەلایەن ڕۆژنامەنوس و شرۆڤەکاری سیاسیی فەڕەنسی فرانسواز دیگوا (Françoise Degois) نوسراوە و لە 5ی ئه‌م مانگه‌ لەلایەن دەزگای ڕۆبێرت لافۆنتەوە بڵاوکرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن