19 کوردستان

بەپەلە.. شاندی هەرێم بۆ گفتووگۆی بودجە گەیشتە بەغداد

01:23 - 08/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بۆ گفتووگۆی شایستە داراییەکانی هەرێم، لە بودجەی ٢٠٢٧، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان دەربارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2027، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، شاندەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆ دەبێتەوە، بۆ خستنەڕووی تێبینییەکانی سەبارەت بە بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەکە و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و شایستەکانی مووچەخۆران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن