سبەی باران دەبارێ و پلەکانی گەرماش دادەبەزن
05:49 - 29/08/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی رایگەیاند: کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکەش و هەوای ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش 3 تا 4 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کاتەکانی نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممەوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەندێک کاتیش هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و بارانی کەم بۆ مامناوەند لە هەندێ شوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەرین.
سەبارەت بە کەشی سبەی یەکشەممە، ئاشکرایکرد، کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەکەش و هەوای ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش 3 تا 4 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، وە لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و وە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری چالاکبوونەوەی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوە باران ئەبێت.
دەشڵێت: رێژەی بارانەکە لەنێوان 0.5 بۆ 5ملم ئەبێت لەناوچە شاخاویەکانی سنوری سۆران و راپەرین رێژەکە زیاتر ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی بەهێزی بای باشور بەخێرای 20کم تا هەندێک کات بۆ زیاتر لە 45 کم لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ناروونبوونی ئاسمان ئەبێت.