ئەو كەسەی گێچەڵی سێكسی بەژنێك كردبوو گیرا
05:22 - 29/08/2026
زەمەن - هەواڵ
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایش ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیی ژنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە كە لەلایەن كەسێكی ماتۆڕسوارەوە، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، گێچەڵی سێكسیی بەرانبەر كرابوو؛ لەسەر ئەم ڕووداوە، لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەست بە بەدواداچوون كرا و ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرا كرا، بە ناوی (ع. م. أ).
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن هێزەكانەوە گیرا.