ترامپ "گەورەترین ڕێککەوتنی نەوتی لە مێژووی جیهاندا" لە نێوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا ڕادەگەیەنێت
10:52 - 29/08/2026
زەمەن -هەواڵ
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی 28ی
مانگی هەشت ڕایگەیاند ئەمەریکا لەگەڵ ڤەنزوێلا گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک و ئەمەشی بە
"گەورەترین ڕێککەوتنی نەوتی لە مێژووی جیهاندا" ناو برد.
ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی تروث سوشیاڵ ڕایگەیاند
ڕێککەوتنەکە بە فەرمانی ئەو ئەنجامدراوە و بە هاوکاری وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ و
وەزیری جەنگ پیت هێگسێت و هەروەها بە هاوکاری سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا دێلسی ڕۆدریگێز
و لە ڕێگەی بەشداریکردنی کۆمپانیا تایبەتەکان دەستەبەر بووە.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد لە چوارچێوەی
ئەم ڕێککەوتنە، ئەمەریکا بە هاوکاری کەرتی تایبەت، کۆنترۆڵی زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل
نەوتی یەدەگی ڤەنزوێلا دەکات، ئەمەش بەبێ هیچ تێچوونێک بۆ باجدەرانی ئەمەریکایی.
ترامپ وتی ئەم ڕێککەوتنە یەدەگی نەوتی ئەمەریکا
زیاتر لە دوو هێندە دەکات و بە شێوەیەکی بەرچاو دابینکردنی نەوتی وڵاتەکە زیاد دەکات
و لە درێژخایەندا نرخی بەنزین بۆ ئەمەریکاییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد ڕێککەوتنەکە یارمەتی ڤەنزوێلا
دەدات بەرەو "سەرکەوتنی بەرچاو و خۆشگوزەرانی بەرفراوان" هەنگاو بنێت و
پەیوەندییەکانی نێوان ڤەنزوێلا و ئەمەریکا زیاتر و زیاتر هێزتر دەکات.