سامانە سروشتییەکان: ٥٠ هەزار بەرمیل دەدەین بە بەغداد بەمەرجی ناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری
03:43 - 27/08/2026
زەمەن_هەواڵ
بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئامادەین كە بەغدا ٥٠50 هەزار بەرمیل نەوت بگیڕێتەوە بەو مەرجەی بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ كوردستان دابین بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئامادەن ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ئەوەی بەغدا بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
دووپاتی كردەوە كە دابەشكردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە ناوخۆدا بەردەوام دەبێت، بۆ وەرزی زستانیش داوا كراوە كە نەوتی سپی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەغدا و لە ڕێی چەند گرووپێكی ناوخۆیی كوردستانیشەوە بانگەشەی ئەوەیان كردبوو كە ئەگەر ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەكە رادەستی بەغدا بكرێتەوە بەنزین دەبێتەوە ٤٥٠ دینار بۆ هەر لیترێك.