بەپەلە.. گورگە بۆر هەڕەشە دەکات
05:58 - 29/08/2026
زەمەن_هەواڵ
بنیامین ناتانیاهۆ، قسەی بۆ کەناڵێکی فەرمی وڵاتەکەی کردووە و ئاشکرایکردووە، دیمەشق و ئەنقەرەمان ئاگادار کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە بوونی سەربازیی تورکیا نادەین لە سوریا.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە کەناڵی (9ـی ئیسرائیل) ڕاگەیاندووە، پشتێنەیەکی ئەمنی لەناو سنوری سوریا دروست دەکەین، كە پشتێنەکە بۆ ڕێگرییە لە ئەگەری ڕوودانی (پەلاماری جیهادیی) لە سووریاوە بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی سوریا و تورکیا ئاگادارکردنەوەکەیان وەرنەگرت جوڵەی سەربازیمان کرد (هێرشەکەی سەر ئەبوئەلزهور).
دەشڵێت: تورکیا لە ناوچەیەکی باکوری سوریا بنکەی داناوە، بەڵام نامانەوێ ببینین بەرەو باشوور بێت و بە سورییەکانمان وت ڕێگە مەدەن تورکیا بەرەو باشووری سوریا بێت و هەمان پەیاممان دایە ئەنقەرەش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل پەیامی خۆی لەڕێی ئەمریکاوە ناردووە و ڕاستەوخۆش سوریامان ئاگادار کردەوە کە پێمانوتن ئیسرائیل ڕێگەنادات بە بوونی سەربازیی تورکیا لە فرۆکەخانە و بنکە ئاسمانییەکانی سوریا.