پایزی شۆڕشەکان: خوێندنەوەیەک بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی تفەنگ لە سوویادا
8/29/2026 2:13:00 PM
د. ئەحمەد فاتح
لە فەرهەنگی سیاسیی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تفەنگ هەمیشە وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی هاوسەنگییەکان
و گۆڕینی ڕێڕەوی مێژوو تەماشا کراوە. بەڵام کاتێک خه‌زانی پایز بەسەر شۆڕش و بزوتنەوە
چەکدارییەکاندا دێت، هاوکێشەکان فۆرمێکی تر وەردەگرن فۆرمی ڕووبەڕووبوونەوەی واقیع
و بەیاساییکردنی دەستکەوتەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا. ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هەڵوەشانەوەی تەواوی قەوارەکەیان بە مەبەستی
تێکەڵبوون لەناو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی سوریادا، یەکێکە لەو ڕووداوە مێژووییانەی
وەک هێمایەکی ڕوون بۆ گۆڕینی زمان و هاوسەنگییەکانی تفەنگ لەناو جەنگی دوانزە ساڵەی
سووریادا دەردەکەوێت. ئەم گۆڕانکارییە کە لە ژێر سایەی گۆڕانکارییه‌كی ڕیشه‌یی دەسەڵات
لە دیمەشق و هاتنەکایەی حکومەتێكی نوێ ڕوویدا، نیشانەی دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە کە
تێیدا عه‌بدی ناچار بوو لە نێوان دروشمە ڕازاوەکان و جوگرافیایەکی شڵەژاودا، لۆژیکی
ئەقڵانییەت و هاوسەنگیی هێز هەڵبژێرن. لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا ناکرێت تەنها لە یەک گۆشەنیگاوە
سەیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەم قەوارە چەکدارییە بکرێت، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی
هاوتەریب خوێندنەوە بۆ تێڕوانینی خودی هەسەدە بکرێت و هەم ڕەخنە قورسەکانی سەر ئەم
ئەزموونەش بهێنرێنە بەرباس. لە لایەکەوە سەرکردایەتیی هەسەدە و مەزڵوم عەبدی، ئەم هەنگاوە وەک تەسلیمبوون یان
ژێردەستەیی تەماشا ناکەن، بەڵکو پێیان وایە ئەمە گۆڕینی سەرمایەی سەربازییە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
مافی دەستوریی هەمیشەیی. لە ڕوانگەی ئەوانەوە پاراستنی مافه‌كانی فەرهەنگی و زمان
و بەڕێوەبردنە خۆسه‌رییه‌كان لە ناوچەکەدا ده‌سته‌به‌ركراوه ، شانبەشانی پاراستنی
مرۆڤی کورد لە قڕكردن بەرامبەر بە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا، گرنگترین ئامانج
بووە. لێ تێکەڵبوونی هێزەکان لە سوپای فەرمیدا و جێگیربونی هێزەکانی دەوڵەت لەسەر
سنوورەکان، هاوکێشەی ئەمنیی گۆڕی، بە شێوەیەک کە مەترسیی هێرشی ڕاستەوخۆی تورکیای ڕاگرت،
ئیتر ئه‌وه‌بووه کێشەی سه‌روه‌ریی نێوان
دوو دەوڵەت. هاوکاتیش بۆته پاڵشتیكردنی
پرۆسەی ئاشتیی ناوخۆیی تورکیا کە پاش پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێدی هێدی بەرەو
قۆناغی بێدەنگکردنی چەکەکان هەنگاوی نا.
له‌لایه‌كی تره‌وه
دوای خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی عه‌بدی چه‌ندین ده‌نگی ناڕه‌زاییی ده‌بیسترێن، بێگومان
ئه‌م ده‌نگانه‌ش وه‌ك هاوسۆزی و خه‌مخۆرییه بۆ هه‌سه‌ده، به‌ڵام فاكته‌ری جیۆسیاسی
و یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ڕۆژئاڤا قورس‌تر ده‌كه‌ن،
سه‌ره‌نجام ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌خوێنیش به‌ده‌ستهاتووه ڕه‌نگه به‌فیڕۆبچێت،
نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین زۆرێكجار دبلۆماسیه‌ت نیوه‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی به خوێن و
به‌چه‌ك به‌ده‌ستهاتووه دانوستان و په‌یوه‌ندی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی
ده‌كات. ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر زاری تۆم باراك چه‌ندینجار جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه
كه ئه‌وان پشتیوانی سوریایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش گڵۆپی سه‌وز بوو بۆ ده‌وڵه‌تی
سوریا و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌دژی كورد ده‌ست به هێرش و په‌لاماردان بكه‌ن. لێ
ئەم گۆڕانکارییە مێژووییە پێمان دەڵێت پایزی چەک لە ڕۆژهەڵاتدا بە مانای مەرگی
ناسنامەکان نایەت، بەڵکو سەرەتایەکە بۆ تاقیکردنەوەیه‌كی توند لە گواستنەوە بەرەو یاسا
و دامەزراوە دەستوورییەکان. کێشەی بنەڕەتیی هەسەدە و ئەزموونی ڕابردوو دەبێت ببێتە
دەروازەیەکی نوێ بۆ كورد له ڕۆژئاڤا بەو ئومێدەی دیمەشقی نوێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌نگێزه‌ی
قه‌ومه‌چێتی ببێت و بتوانێت وەک ده‌وڵه‌تێكی نوێ پارێزگاری لە شوناس و ناسنامه‌ی تەواوی
فرە نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانی سوریا بکات.