عێراق خۆشحاڵی بەچەكدانانی هەسەدە دەربڕی
03:58 - 29/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا هۆکارى سەقامگیرى و سەروەرى سووریایە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاشکرایکرد، پێشوازیی لە ڕێککەوتنى نێوان هەسەدە و سوپاى سووریا دەکات بۆ تێکەڵاوبوونى هێزەکانى هەسەدە لەناو هێزەکانى سووریا، هەنگاوی تێکەڵابوونی هەسەدە و هەنگاوەکانی دیکە هەوڵن بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی سووریا.
دەشڵێت: عێراق لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى یەکگرتوویی سووریا و سەقامگیرى لەو وڵاتە دەدرێت و حکومەتى عێراق پێشوازیی لە و ئەنجامە ئەرێنیانە دەکات کە لە گفتوگۆکانى سەرکردایەتى هەسەدە و حکومەتى سووریا بەدەستهاتووە بۆ یەکخستنى هێزە چەکدارەکان.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەڵێت، ئەم هەنگاوە و هەنگاوەکانى دیکە لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى سەقامگیرى و سەروەرى سووریا دراون و لە بەشداریی بەرفراوانى سوورییەکان لە بەڕێوەبردنى وڵات خۆى دەبێنێتەوە.
وەزارەتى دەرەوە جەختدەکاتەوە، عێراق لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەیە بۆ پاراستنى یەکگرتوویی سووریا و سەقامگیرى لەو وڵاتە دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو یەکگرتنى تەواوەتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات هەسەدە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە ڕاگەیێنراو بە مەرسومێکى کۆمارى مەزڵوم عەبدى فەرماندەى پێشووى هەسەدە کرا بە ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا.