بۆیەکەمجار لە پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی هێڵی پاسی گشتی دابینکرا
04:54 - 29/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەک هەنگاوێکی نوێ و دەستپێشخەری پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی هێڵی پاسی گشتی بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی پڕۆژەکە دابین کرد.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، کۆمپانیای قەیوان بۆ یەکەمین جار لەناو( بەرزاییەکانی سلێمانی ) وەک یەکەم پرۆژەی نیشتەجێبوونی کەرتی تایبەت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردن بە دانیشتوان، هێڵی گواستنەوەی گشتی (پاس) بۆ بەرزاییەکانی سلێمانی دابینکرد و رۆژانە لەناو پرۆژەکەوە هاوڵاتیان داگوازێتەوە بۆ ناوبازاڕو گەڕەکەکانی شار و بە پێچەوانەشەوە.