399 عیراق

تا ئێستا وەزیر و پەرلەمانتارانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە

02:54 - 06/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 تا ئێستا وەزارەتەكانی (كارەبا، خوێندنی باڵا، سەرچاوە ئاوییەكان، كشتوكاڵ، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی داد) و سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق  موچەی مانگانەیان پێنەدراوە، ئەم دواكەوتنەش بووەتە هۆی ئەوەی لە زیاتر لە شەش پارێزگای عیراقدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچێت.
سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی موچەی ئەو شوێنانە، ئەگەر هەیە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنە مانەوانەش دابەش بكرێت.
ئەگەر بێت و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشكردنی موچە لە وەزارەتەكانی عیراق بە تەواوی كۆتایی پێبێت، ئەوا پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاست تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.
ئەمەش لەکاتێدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات یەک، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پرسی دابینکردنی موچەی موچەخۆران دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن