هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٧) دابەشدەکرێت
04:56 - 23/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٧) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە بەرواری (٢٤)ی ئابی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.