جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆی كێڵگه‌ی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێداوه؟
04:20 - 22/08/2026
زەمەن_هەواڵ
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی شیعه‌كان، رایگەیاند: كێشه‌ی نێوان به‌غدادو هه‌رێمی كوردستان له بودجه گه‌وره‌تره و هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆی كێڵگه‌ی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێداوه؟
ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٦، عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می (دیالۆگی به‌غداد)، لەبارەی ناکۆکییەکانی هەرێم و ناوەند وتی: به‌ڕێوه‌بردنی سنور‌و ده‌روازه‌كان كێشه‌ی جه‌وهه‌ری نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كێشه له سه‌ردانكردنی یه‌كتردا نییه، له به‌رنامه‌ی هه‌رێم ئاستی باوه‌ڕیدایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری راسته‌قینه.
ئاماژەی بەوەشدا، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان میكانیزمێكی روونی نییه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له كێشمه‌كێشی سیاسی دوربخه‌ینه‌وه.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، وتیشی: هه‌رێم جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ره‌تده‌كاته‌وه‌و لێره‌وه ناكۆكی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند دروست ده‌بێت و هیچ یه‌كێك له بڕگه‌كانی بودجه‌ی سێ ساڵه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئاشکراشیکرد، ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێندراوه زیاتر له 12 ترلیۆن دیناره، له‌مه ته‌نیا یه‌ك ترلیۆنی راده‌ستكراوه.سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم ده‌بێت به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه بێن، چونكه له‌دوای 2006وه گۆڕانكاری زۆر روویانداوه.