لە سبەینێوە پلەی گەرما 8 پلە بەراورد بە گەرما بەتینەكەی رابردوو دێتەخوارێ
12:36 - 16/08/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسیی ڕایگەیاند، سبەی پلەی گەرما زیاتر لە پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە زۆرینەی هەرێمی کوردستان دێتە خوار 40 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئاشکرایکرد، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت. هەروەها سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلەی دیکە دادەبەزێت.
هاوکات، شارەزایەکی بواری کەشناسیش ڕایگەیاند: لە سێ شەوی داهاتوو هەست بە کەمێک فێنکی دەکرێت و کۆتایی ئەم هەفتەیە پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ پلەی سیلیزی.
پلەی گەرما سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی