199 کوردستان

بۆ پێدانی مووچە فەرمانبەرانی دارایی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن

04:49 - 30/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی دارایی عیراق بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە لە رۆژانی پشوودا دەوامی ئاسایی دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر داوای فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رۆژانی هەینی و شەممە فەرمانبەرانی وەزارەت دەچنە سەر كارەكانیان و دەوامی رەسمی دەكەن.

دەشڵێت: ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی هەتا  ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەربگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هیچ كێشە و ئاستەنگێك نەیەتە پێش، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە موقاسە خەرج دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن