بەشەخۆراكی مانگانە كەمدەكرێتەوە
02:55 - 06/08/2026
زەمەن_ئابوری
ئەمڕۆ پێنجشەممە كەناڵی (وەن نیوز) بڵاوی كردەوە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی حكوومی زانیاریمان هەیە، حكوومەتی عێراق بیر لە كەمكردنەوەی بودجەی ساڵانە بۆ وەزارەتی بازرگانی دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو پارەیەی بۆ بەشەخۆراك تەرخان دەكرا، حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بڕەكەی كەم بكرێتەوە، ئەمەیش ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی مادە خۆراكەكان دەكات.
روون كراوەتەوە، حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە لە 12 ترلیۆنەوە بۆ حەوت ترلیۆن دینار كەم بكرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو بڕگانەی لە كارتی بەشەخۆراكیدا هاتووە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە شەش مادەی خۆراكی لە بەشەخۆراك دابەش دەكرێت، خەڵك ناڕەزایەتییان بەرانبەر جۆری برنج و ئارینۆك و نیسك و دۆشاوی تەماتە هەیە كە كوالێتییان خراپە.