پشووی فەرمیی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 25ی ئاب
12:38 - 17/08/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە،
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، پشووی فەرمیی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 25ی
ئابی ڕاگەیاند.
ئەمینداریەتیی
گشتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 25ی
مانگی ئابی ساڵی 2026، پشووی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا،
هاوکات لەگەڵ 12ی ڕەبیعولئەوەل، مەولودی پێغەمبەر، ساڵیادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی
پێغەمبەر محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، بەپشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (1/ یەکەم/
د) لە یاسای پشووه فەرمییەکان (12ی ساڵی 2024)".