عێراق: ناکۆکیمان لەگەڵ کۆڕەک تلیکۆم گەیشتووەتە بنبەست
04:45 - 22/08/2026
زەمەن_هەواڵ
دەستەی ڕاگەیاندن و گهیاندنی عێراق دەڵێت: هیچ چارەسەرێک لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەکدا بونی نییەو دەستمان کردوە بە داخستنی نوسینگەکانی کۆمپانیاکە لە بەغداو پەیوەندییەکانی نێوانمان گەیشتوەتە بنبهست.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٦، بەلیغ ئەبو کەلهل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار لە دەستەی ڕاگەیاندن و گهیاندنی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنوسان رایگهیاند: "کێشەی کۆمپانیای کۆڕەک بهرههمی ئەمڕۆ نییە و سیاسییش نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کاتێک ماوەی گرێبەستی مۆڵەتی پێدراو بە کۆمپانیاکە کۆتاییهات، سەرباری بونی کێشەی تر کە بهرلهوه ههبون."
ئهوهشی خستهڕو "هەردو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زێن عێراق ڕوبەڕوی ئەم کێشانە نابنەوە، بە هەمان شێوە کۆمپانیاکانی تری کارا لە کەرتی پەیوەندییەکاندا"، جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "کێشەکە تەکنیکییە نەک سیاسی."
ئەبو کەلەل ئاماژەی بەوەش کرد کە "کۆمپانیای کۆڕەک پابەند نییە بە بڕیارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گهیاندن، لەلایەن دەستەکەوە داوای نزیکەی 200 تریلیۆن دیناری لێكراوه، داواکراویشە بۆ باج، سەرباری ئهوهی له دەرەوەی عێراق به زیاتر له یهك ملیار دۆلار پابهندی لهسهره."
سەبارەت بە قسەکانی کۆمپانیاکەش لەسەر بونی هۆکاری سیاسی لە پشت ئەو ڕێکارانەی بەرامبەری گیراونەتەبەر، ئەبو کەلەل كه له پشكی رهوتی حیكمه (عهمار حهكیم سهرۆكایهتی دهكات)، سهرۆكی دهزگای جێبهجێكاری دهستهكهیه، وتی "هەموان پەیوەندیی عەمار حەکیم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دەزانن کە یەکێکە لە دیارترین پەیوەندییەکان"، ئەمەش وەکو ڕەتکردنەوەیەک بۆ بونی باکگراوندی سیاسی لە پشت کێشەکەوە.
دەستەی ڕاگەیاندن و گهیاندن، دوێنێ پێنجشەممە ئامادەکاریی و ڕێکاری مەیدانیی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕاگەیاند بۆ داخستنی ئۆفیس و سهنتهرهكانی کۆمپانیای "کۆڕەک تیلیکۆم" لە بەغدای پایتەخت.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارەکانیان داخستنی سێ سەنتەری فرۆشتنی سهربه كۆمپانیاكهیان لە ناوچەکانی عەرهسات، شەقامی فەلەستین و مەنسور، گرتوەتەوە، سەرباری داخستنی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە لە ناوچەی جادرییە، ئهوهش بە ئامادەبونی تیمە پسپۆڕەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.