198 عیراق

میلیشیاكان پەلاماری عەلی زەیدی دەدەن

12:31 - 11/08/2026

زەەمەن_هەواڵ

 

  رۆژنامەی مەدای عێراقی راپۆرتێكی بلاو كردەوە و تێدا هاتووە، میلیشیاكانی سەربە ئێران رەتی دەكەنەوە چەك دابنێن، مووشەك و درۆنی نوێیان لە ئێران وەرگرتووە، چەكی قورسیان هەیە و تەنانەت دەستەی سەرۆكایەتیی حەشــ ــدی شەعبیش شوێنی ئەو جبەخانانە نازانێت.

 بەگوێرەی راپۆرتەكە، میلیشیاكان هەشت مووشەكی بالیستییان لە ئێران وەرگرتووە و ئەگەری ئەوە هەبوو لە وەڵامی هێرشەكانی سعوودیە بەكاریان بهێنن. ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات كە ئەو میلیشیایانە نزیكەی 12 بنكەیان هەیە، هیچ كەسێك ناتوانێ‌ سەردانیان بكات، یەكێك لەو بنكانە جورف سەخەرە لە باشووری بەغدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن