لە تەقینەوەیەكدا دوو ئەفسەر و سەربازێك برینداربون
12:15 - 11/08/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ سێشەممە بۆمبێكی چێنراو بە لیوای 44ی سوپای عیراقدا تەقییەوە لە چەمی رۆخانە لە باشوری قەزای داقوق، بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێكی سوپای عیراق برینداربون.
بەگوێرەی زانیاریەکان بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی داقوق.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە دوای ئەوە هات كە دووشەممە 10ی ئاب، هێزی ئاسمانی عێراق هەشت جار بۆردومانی چەمی رۆخانەی كردووە و بەپێی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق، "ژمارەیەك پێگە و مۆڵگەی چەكدارانی د.ا.ع.ش كراونەتە ئامانج".