72 کوردستان

نزار ئامێدی: پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و هاوشێوەی سوپای عێراقە

03:36 - 22/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆککۆماری حیراق ڕایگەیاند: پێشمەرگە وەک هێزێکی دەستووری لایەنێک نییە لە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک و بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٦، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق ئاشکرایکرد، پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و مامەڵەی هاوشێوەی سوپای عێراقی لەگەڵدا دەکرێت و ئەم هێزە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک کە بۆ گرووپە نادەوڵەتییەکانە.

لەبارەی یاسی نەوت و گاز سەرۆککۆمار وتی: پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکات و پێویستە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەهێزتر بکات.
دەربارەی کشانەوەی هێزاکانی هاوپەیمانان، نزار ئامێدی وتی: هیچ نیگەرانییەک لە لای هەرێمی کوردستان بۆ کشانەوەی هێزە هاوپەیمانەکان بوونی نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن