وەزارەتی دارایی زیاتر دەرگای بەڕووی خەڵكدا كردەوە
02:04 - 17/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم، کۆمەڵێک ژمارەی پەیوەندی خزمەتگوزاری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تاوەکو 2:00ی پاشنیوەڕۆ وەڵامی پەیوەندییەکان دەدرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی جۆری بەدواداچوونەکانیان پەیوەندی بەو ژمارە خزمەتگوزاریانەوە بکەن و دەشڵێت: مەبەستمانە لە کەمترین کاتدا وەڵامی پێویستی هاووڵاتییان بدەینەوە.
ژمارە خزمەتگوزارییەکانیش ئەمانەن؛
_ بۆ بەدواداچوونی نووسراوەکانی نووسینگەی وەزیر پەیوەندی بە هەردوو ژمارە (07502973120) و (07774455592) بکەن.
_ بۆ چاوپێکەوتن و سەردانی وەزیر پەیوەندی بە ژمارە (07774455593) بکەن.
_ بۆ بەدواداچوونی نووسراوەکانی دیوانی وەزارەت هەردوو ژمارە (07502973123) و(07774455591) تەرخان کراون.
_ بۆ بەدواداچوونی نووسراوەکانی بانکە پسپۆڕییەکان ژمارە (07502973125) دانراوە، بۆ بەدواداچوون بۆ نووسراوی خەرجییەکان (KFMS) ژمارە (07504831601) تەرخان کراوە.
_ بۆ گەیاندنی سکاڵاکانیش ژمارە (07514703914) ڕاگەیەندراوە.