75 عیراق

بەپەلە... لەكاتی بەرتیل وەرگرتن كڵاوی لەسەر نراو دەستگیركرا

01:32 - 10/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، کارمەندێکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیان لە شاری بەغدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتییەک دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٦،  فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغدا لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیدا چوونەتە لقی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و زانیارییە شارستانییەکانی شەقامی ڕەشید و توانیویانە، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە سەرپێچی و بە سەلمێندراوی دەستگیر بکرێت، کە بڕی 1,800 دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتووە؛ ئەمەش لە بەرامبەر پێشێلکردنی ئەرکە وەزیفییەکانی و ڕاییکردنی کارێکی نایاسایی بۆ ئەو هاوڵاتییە.

سەبارەت بە ڕێکارە یاساییەکان، دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983ی هەموارکراو، ئەوەش دوای وەرگرتنی وتەکانی و ئامادەکردنی کۆنووسی فەرمی دەستگیرکردن بۆ تەواوکردنی ڕێڕەوی یاسایی دۆسیەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن