212 ئابوری

ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانی لە "Stevie® 2026" بۆ نایابیی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد بەدەست دەهێنێت

04:39 - 30/07/2026


زەمەن - هەواڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی دابینکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، لە سێیەمین مەراسیمی خەڵاتەکانی ®Stevie بۆ ساڵی ٢٠٢٦، توانی پێنج خەڵاتی نێودەوڵەتی بباتەوە، کە لەنێویاندا دوو خەڵاتی زێڕین، دوو خەڵاتی زیوی و خەڵاتێکی برۆنزی هەبوون لە سەرانسەری بەشەکانی ژیریی دەستکرد (AI). ئەم سەرکەوتنە نێودەوڵەتییەی ئاسیاسێڵ وەک دانپێدانانێکی جیهانیی خۆماڵی دادەنرێت بۆ سیستمە زیرەکەکانی کۆمپانیاکە لەنێویاندا LAILA و +CEI و ئیکۆسیستەمی تۆڕی ژیریی دەستکردی "فول ستاک full-stack"، کە بازدانێکی گەورە لە کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانی عێراقدا دروست دەکەن.

دەستکەوتەکانی ئاسیاسێڵ لەم بەشە جیاوازانەی خەڵاتەکەدا ڕەنگیان داوەتەوە، لەوانە وەرگرتنی خەڵاتی زێڕین بۆ یاریدەدەری ژیریی دەستکردی LAILA لە بەشی "پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای ساڵ - ژیری دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان"، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کار دەکات و وەک یەکەمین مۆدێلی ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، توانیویەتی ٧٦٪ی داواکاری و پرسیاری بەشداربووان بە ئۆتۆماتیکی وەڵام بباتەوە، داوەرانیش ئەدای ئەم سیستەمەیان لە بارودۆخە سەختەکاندا بە "ناوازە" و "نموونەیەکی باڵا" وەسف کرد.

هاوکات خەڵاتی زێڕینی دووەم بەخشرا بە سیستەمی +CEI لە بەشی "داهێنانی تەکنیکی ساڵ"، کە ڕۆژانە ئەزموونی ڕاستەقینەی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەشداربوو دەپێوێت و بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی کواڵیتیی تۆڕەکە و کەمکردنەوەی سکاڵای بەشداربووان.

لە هەمان کاتدا LAILA دوو خەڵاتی زیوی دیکەی بەدەست هێنا؛ یەکەمیان وەک یەکەم یاریدەدەری ئەی ئای کە بە ٣ زمان بە یەک ڕووکار خزمەت دەکات، و دووەمیان بۆ ئەندازیاریی پێشکەوتووی بەستنەوەی سیستەمەکە بە تۆڕی ڕاستەوخۆی ئاسیاسێڵەوە، کە لەلایەن داوەرانەوە بە "دەستکەوتێکی جیهانی" ناوزەد کرا. هەروەها خەڵاتی برۆنزی لە بەشی "کۆمپانیای ساڵ - ژیریی دەستکرد" بۆ دروستکردنی یەکەمین ئیکۆسیستەمی پەیوەندییەکانی ژیریی دەستکردی فول ستاک لە عێراق بەخشرا بە کۆمپانیاکە، کە خزمەتگوزاریی بەشداربووان، بەگەڕخستنی تۆڕ و شیکاریی پێشبینیکراو دەگرێتەوە.

لە لێدوانێکدا، عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند''  ئەم خەڵاتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بەهرەمەندە عێراقییەکان دەتوانن چارەسەری ژیریی دەستکرد بەرهەم بهێنن کە نەک تەنها کێبڕکێی ئاستی جیهانی بکات، بەڵکو پێشیان بباتەوە، و ئاماژەی دا کە داهێنان لە عێراق خۆیەوە لەدایک دەبێت.''

لەلایەکی دیکەوە، ماگی میلەر، سەرۆکی خەڵاتەکانی ®Stevie، پیرۆزبایی لە براوەکان کرد و جەختی کردەوە کە داهێنانەکانی ئاسیاسێڵ ڕۆڵیان لە داڕشتنەوەی داهاتووی تەکنەلۆژیادا دەبێت.

بڕیارە لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٨٠ کەسی پرۆفێشناڵ و شارەزا لە سەرانسەری جیهان، ڕێز لە ئاسیاسێڵ و براوەکانی دیکە بگیرێت. کۆمپانیاکە لە نێو کێبڕکێیەکی توندی زیاتر لە ٣٠ وڵاتدا ئەم پلەیەی بەدەست هێناوە و ئێستا خۆی بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم G5 و فراوانکردنی زیاتری بنکەکانی ژیریی دەستکرد لە عێراق ئامادە دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن