بەپەلە.. راگەیەنراوێک لە کۆمەڵی دادگەریەوە
01:27 - 17/08/2026
زەمەن _ هەواڵ
گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی هەرێمی کرد.
دەقی راگەیەنراو:
ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین.
هاوکات، جارێکی تر پێداگیری دەکەین لەسەر پاراستنی هەڵوێستی بێلایەنی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی هەرێمی کوردستان بەرامبەر شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان