وەزیرێکی دیکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا
02:33 - 09/08/2026
زەمەن_هەواڵ
دادگای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کار دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٦، دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا، بڕیاری دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کاری عێراق دەرکرد، زبە تۆمەتی "دەستکەوتی ناڕەوا و زیاکردنی سەروەت و سامانەکەی".