89 کوردستان

بەپەلە... پارتی توڕەو نیگەرانە

02:08 - 17/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 مەکتەبی سیاسیی پارتی بە توندترین شێوە هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن سەرکۆنە دەکات و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات رێگری لەو پێشێلکارییانە بکات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە کاتێکدا هەموو لایەک چاوەڕوانی ئەوە بوون ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، بەڵام شەوی رابردوو لە رێگەی دوو درۆنەوە نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کرانە ئامانج.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەواوی هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە تێوەگلان لە کێشە و گرژییەکانی ناوچەکە، هەرگیز هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان.

دەشڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە توندی ئەو کردەوە تێکدەرانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات، ئەو رەفتارانە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەک نابینێت و بە مەترسیداری دەزانێت بۆ سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵۆزترکردنی بارودۆخەکە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بە روونی جەخت کراوەتەوە، ئەرکی سەرشانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقە لەسەر ئەم پرسە بە رژدی بێتە دەنگ و رێگری لەم هێرش و پێشێلکارییانە بکات، هەروەها لە زووترین کاتدا بە رێگەی گونجاو بەرەنگاری ئەو جۆرە دەستدرێژییانە ببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن