بەدرۆن پەلاماری نوسینگەكەی مەسرور بارزانی كرا
12:18 - 17/08/2026
زەمەن - هەواڵ
دژەتیرۆری
کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی دووشەممە، لە دیوی سنووری ئێرانەوە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو
هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی.
لە راگەیەندراوەكەدا دژەتیرۆری
کوردستان ئاشکرای کردوە كە پەلامارەكە، "کاتژمێر 12:28ـی بەرەبەیانی دووشەممە
بووەو، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە
ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی مەسروربارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری
ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران."
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەش کراوە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
لەكاردانەوەیەكیشیدا
مەسرور بارزانی وتی: بە پێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری
کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن،
لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج".
راشیگەیاند كە بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار
دەکەم و ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە
بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".