وەزارەتیی دارایی عێراق: مووچەی هەرێم خەرج بکەن
01:45 - 10/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزیری دارایی عێراق بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ڕاسپاردووە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٦ سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ''زەمەن''ی ڕاگەیاند: فالح ساری، وەزیرى دارایی عێراق، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بکەن.
دەشڵێت: بەڵام ئەم ئاگادارکردنەوەی وەزیری دارایی بە مانای ئەوە نایەت، یەکسەر مووچە خەرج بکرێت، بەڵکو وتوویەتی، مووچە بنێرن، ئەوکاتەی پارەی پێویست لەبەردەست بوو، کە ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەیە.
هەر پەیوەست بە بابەتی مووچە، فالح ساری دوێنێ بە بەرپرسێکی باڵای کوردی وتووە، خەریکی کۆکردنەوەی پارەن بۆ ئەوەی لەم ڕۆژانەدا مووچە بنێرین، هەرچەندە پێشتریش بەڵێنی داوە ئەمڕۆ یان سبەی پارەکە بنێرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە، لەم دوو ڕۆژەدا پارەکە دەنێرێت یان دەکەوێتە پێنجشەممە یان هەفتەی داهاتوو.