126 عیراق

حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە کۆشکەکانی سەدام دەفرۆشێت

05:45 - 04/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە، دەیەوێت ٦٠٠ هەزار موڵکی دەوڵەت و ١٠٠٠ کۆشکی سەدام حسێن بفرۆشێت.

 عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بژاردەی فرۆشتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و کۆشکەکانی سەدام حسێنی خراوەتە بەردەم تاوەکو وڵات لە داڕمانی دارایی ڕزگار بکات کە  بەهای موڵکەکان بە ١٥٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و مووچەی ساڵێک گرەنتی دەکات. 
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە داهاتی نەوت بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیوە و حکومەت تەنها دەتوانێت بەشێکی کەمی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دابین بکات و ئەم بژاردەیە، وەک دواین چەکی حکومەت دەبینرێت بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی تەواوەتیی ژیانی مووچەخۆران.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە ١٠.٨ تریلیۆن دینارە بۆ مووچە و خەرجی، لەکاتێکدا داهاتی نەوت تەنها ٢.٥ تریلیۆنە.
حکومەت دەیەوێت بەم هەنگاوە کۆتایی بە دواکەوتن و ناڕێکی لە دابەشکردنی مووچەدا بهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن